پەرلەمانتارێكی عێراق نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و دەستلەكار كێشانەوەكەی بۆ هۆكاری تایبەتی دەگێڕێتەوە.
عبد ئەلحسین رەزا باقر عەبتان، پەرلەمانتاری عێراق رۆژی 15ی ئەم مانگە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردوە و تیایدا رایگەیاندوە ، "داواكارن رەزامەندی بفەرمون لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەر هۆكاری تایبەتی ".
ئەو پارلەمانتارە سەر بە رەوتی حیکمەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بەپێی چەند سەرچاوەیەك كە لە میدیا عێراقییەكان بڵاوكراوەتەوە هۆكاری دەستلەكار كێشانەوەكەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بەنیازی وەرگرتنی پۆستێكی نوێیە لە حكومەت.