سوپای تورکیا گوندێکی سەر بە عەفرین تۆپباران دەکات

سوپای تورکیا، گوندی سۆخانکێ لە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکەن. 

سوپای تورکیا و چەکدارەکانی کە لە گوندی کیمار-ی ناوچەی شێراوا بەجێ بوونە، گوندی سۆخانکێ لە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین بە تانک و تۆپ، تۆپباران دەکەن، تا ئێستا چەندین تۆپ لە گوندەکە و دەوروبەری کەوتووە. 

تۆپبارانەکە تا کاتژمێر چوار و نیو بەردەوام بوە و لەسەر زیانەکانی ئەو تۆپبارانە هیچ زانیاریەک تا ئێستا بەدەست نییە. 


PM:06:24:18/01/2019