یانەی لیڤانتی سکاڵاکەی دژی بەرشەلۆنە دۆڕاند


ئەمڕۆ یانەی لیڤانتی سکاڵاکەی لە دژی یانەی بەرشەلۆنە تۆمارکردو دواتر لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سکاڵاکە بە سودی یانەی بەرشەلۆبە بە کۆتا هات.
لە یاری چوونی قۆناغی شازدەی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بەرگریکار چومی بەشداری پێکرد، کە ئەم بەرگریکارە لەگەڵ تیپی دووەمی بەرشەلۆنە یاری کردبوو، کە راگیرابوو، بەو هۆیەوە یانەی لیڤانتی سکاڵای دژی بەرشەلۆنەو ئەو یاریزانە تۆمارکردو داوای ئەوەی کرد بەرشەلۆنە لە جامەکە دووربخرێتەوە.
ئەمرۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وەڵامی سکاڵاکەی دایەوەو رایگەیاندووە هیچ سزایەکی یانەی بەرشەلۆنە نادەین و ئەو یانەیە کارەکانی خۆی بە یاسایی کردووە.
یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی یاری چونی لە بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی٢-١  دۆڕاند، لە یاری گەڕانەوەدا توانی ٣-٠ یاریەکە بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشت بەدەست بهێنێت و ئەمڕۆش لەو قۆناغە رووبەڕووی سیڤییا بووەوە.



PM:08:14:18/01/2019