لەبەریتانیا ئەو سێ کوردەی بۆ بەفێڵ دەستکەوتنی ٣٠٠ هەزار پاوەند سوپەر مارکێتەکەی خۆیان سوتاند و بوو بەهۆی مردنی ٥ کەس، سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.
دادگای شاری لیستەر ئەمڕۆ ١٨ ی کانوونی دووەم سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر ئەو سێ کوردەدا سەپاند.
لە کۆتایی مانگی ساڵی رابردوودا تۆمەتی سوتاندنی سوپەر مارکێتێک و کوشتنی پێنج هاووڵاتی بەریتانی بەسەر سێ کەسدا ساغکردەوە کە کوردن و دانیشتووی شاری لیستەرن، بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، هەریەکە لە (ئ. ک، ه. ح، ئ. ع) بە مەبەستی وەرگرتنی ٣٣٠ هەزار پاوەندی قەرەبوو، ٢٦ لیتر بەنزینیان کردووە بە ژێرزەمینی مارکێتەکە و دواتر گڕیانداوە.
لە مانگی شووباتی ٢٠١٨ لە ئەنجامی سوتانی مارکێتێک لە شاری لیستەری بەریتانیا پێنج کەس کە شوقەیان لە سەرەوەی مارکێتەکە هەبوو گیانیان لەدەستدا، و دواتر بە تۆمەتی دەستەبوون لە ڕووداوەکەدا هەرسێ خاوەنی مارکێتەکە، کە کوردن و دانیشتووی ئەو شارەن، دەستگیرکران.ئەمڕۆش دادگای ئەو شارە حوکی بەسەردادان.