هێزەکانی روسیا و یەپەگە لەمینبەج دەوریەی هاوبەش ئەنجام دەدەن

کاروانی سەربازیی رووسیا لە منبج و چواردەوری "بە هاوبەشی" و لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە دەوریەی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

ئاژانسی ئانادۆڵو ئاژانسی فەرمی ئاکەپە لەسەرچاوە باوەڕپێکراوی خۆیەوەەکانییەوە دەستی کەوتووە " رووسیا لە منبج و چواردەوری بە سەربەخۆیانە، لە هەندێک ناوچەش لەگەڵ ئەنجوومەنی بەناو سەربازیی کە یەپەگە/پەکەکە دروستیکردوون پێکەوە ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان ئەنجامدا".

بەپێی ئەو گرتانەی بێت کە ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی کەوتووە، زرێپۆەشەکان بە ئاڵای رووسیاوە لەلایەن سەربازانەوە کە لۆگۆی سوپایان پێوەییە لە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەکە لە ناحیەی ئاریما چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.

لەچواردەوری ئاریما لەگەڵ چەکدارانی یەپەگە و ئەنجوومەنی باب عەسکەری پێکەوە دەوریە دەکەن.

لە گرتەیەکدا کۆبوونەوە لەناو بنکەیەکدا دەکەن و پلانی چالاکییە هاوبەشەکان دادەنێن، لە سەربازگەی ئەو بینا دوو نھۆمییەدا ئاڵای ئەنجوومەنی باب عەسکەری بەدی دەکرێت.

ئاڵای رووسیا بە دیواری دەرەوەی بنکەی پۆلیسەکەوە هەڵواسراوە لەتەنیشت لافیتەی یەپەگەو یەپەژەوە.



PM:09:10:18/01/2019