بەیانی ئەمرۆ هەینی لە میسر هونەرمەندی ناسراو سەعید عەبدولغەنی کۆچی دوایی کرد.
کچی هونەرمەند، نەجلە ئەحمەد سەعید عەبدولغەنی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند" باوکم هونەرمەند و ڕاگەیاندکاری گەورە سەعید عەبدولغەنی لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا ئەمڕۆ ١٨ ی کانوونی دووەم کۆچی دوایی کرد".
ئەم هونەرمەندە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشیی هەوکردنی سییەکانەوە، لە ژێر چاودێری ورددا بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەعید عەبدولغەنی ساڵی ١٩٣٨ لە میسر لەدایكبووە، ساڵی ١٩٥٨ بڕوانامەی لە بواری یاسادا وەرگرتووە، ماوەیەك لە ڕۆژنامەی ئەهرام کاری کردووە و لە ڕێگەی ئەو ڕۆژنامەیەوە چووەتە ناو کاری هونەرییەوە. لە بواری شانۆ و فلم و درامادا کاری کردووە، بۆ یەکەم جار لە فلمی "العصفور" ساڵی ١٩٧٢ دەرکەوتووە، ڕۆڵی لە چەندین درامادا بینیوە وەك (عز الدین أیبك، الپعلب، رد قلبی، أولاد اللیل وشمس اڵانصاری).