به‌پێی زانیارییه‌كانی CNN بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19ی کانوونی دووەمی 2019 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتارێكی تری بانگه‌واز ئامێز پێشكه‌ش بكات.
له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك تره‌مپ پێشنیارێكی تر ده‌خاته به‌رده‌م دیموكراته‌كان بۆ كۆتایی هێنان به شه‌تداونی حكومه‌ت، ئه‌مه ده‌بێت به سێیه‌مین پێشنیاز كه تره‌مپ ئاراسته‌ی دیموكراته‌كانی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆشكی سپی به CNNی راگه‌یاندووه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت دا‌نیشێت له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌ناچێت پاشگه‌زبوبێته‌وه له بڕیاری دروستكردنی دیواره‌كه، به‌ڵام پلانی وه‌هایه به‌م رێگه‌یه ده‌توانێت دیموكراته‌كان له‌سه‌قفی پێداگریكردنیان بێنێته‌خواره‌وه و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی خۆی-یان بكات.
بانگه‌وازه وتارئامێزه‌كه‌ی تره‌مپ كه ئه‌مڕۆ کاتژمێر 3 ی دوانیوه‌ڕۆ به‌كاتی واشنتن پێشكه‌ش ده‌كرێت كه به‌رانبه‌ر 11ی شه‌وی كوردستانه، ده‌كه‌وێته 29مین رۆژی شه‌تداونی حكومه‌ته‌وه.
لوقمان غه‌فوور