منداڵێك پاش لەدایكبوونی دزرا

لە پارێزگای واستی باشووری رۆژهەڵاتی شاری بەغدا، منداڵێك پاش چەند کاتژمێر لە لەدایكبوونی دزرا.

ماڵپەڕی "سۆمەرییەنیوز" بڵاویكردەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری كوت كە ناوەندی پارێزگای واستە، دوای تێپەڕبوونی چەند كاتژمێرێك بەسەر لەدایكبوونیدا، منداڵێك دزراوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە كە هێزە ئەمنییەكان هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی منداڵەكەیان دزیوە، دەستپێكردووە.



AM:11:46:19/01/2019