ئەمڕۆش بڕگەی پرۆژە یاسای بودجە لە کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان لابرا

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دانیشتنێكی ئاسایی سازدەكات و بۆ جارێكی تری بڕگەی پرۆژە یاسای ساڵی 2019 لە كارنامەی دانیشتنەكە لابراوە كە پێشتر ڕاگەيەنرابوو.

بە گوێرەی كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە 12 بڕگەوە بۆ 7 بڕگە كەمكراوەتەوە واتە پێنج بڕگە لابراوە.

لابردنی بڕگەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 ،پەیوەندیدارە بە ناكۆكی لایەنە سیاسیەكان بە كورد و سونە و شیعەوە لەسەر چەند بڕگەیەكی پرۆژە یاساكە و هەوڵ دەدرێت لەم مانگەدا خوێندنەوەی كۆتایی بۆ پرۆژە یاساكە بكرێت.


PM:01:27:19/01/2019