سبەی لە سلێمانی خۆپیشاندانە

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ڕایانگەیاند سبەی ڕێپێوانێکی هێمانە لە سلێمانی ئەنجام دەدەن.

بە گوێرەی هەوالێکی ماڵپەڕی ڕۆژ نیوز  بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ڕێپێوانێکی هێمنانە لە شاری سلێمانی لە بەردەم باخی گشتی-یەوە تا سەهۆڵەکە ئەنجام بدەن. 

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ڕایانگەیاندووە لەم باروودۆخەی کە تێیدان لە هەموو لایەکەوە داگیرکاریی لەسەر کوردستان بەردوامە لە لایەن دەوڵەتانی دەرەوە و بە پێشەنگایەتی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەڕێوەدەچێت.
 
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە: لە باکوری کوردستان ڕۆژانە ئینسانە ئازادیخوازەکان دەستبەسەر دەکەن و لە باشووری کوردستان بنکە و بارەگاکانی زیاد دەکات و ڕۆژانە بۆردومانی ناوچە سنوریەکان دەکات، لە ڕۆژئاوای کوردستانیش دەوڵەتی تورک کوردی ئازادی ناوێ، بۆیە لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە هەمیشە لە هێرش و ئامانجێکی قێزەوندا ویستویەتی دەسکەوتەکانی کورد لەناوببات.

سەبارەت بە هۆکاری ڕێپێوانەکەیان دەلێن "بۆ وەستانەوە دژی داگیرکاریی لەسەر کوردستان و عەفرین، داواکاریمان هەیە لە هەموو گەنجان و ژنان، کە بەشداری لە ڕێپێوانەکان بکەن، ئێمە وەک گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشە لەژێر ناوی هەڵمەتی سەرهەڵدە دەڵێین نەک تەنیا داگیرکاریی، هەتا سێبەری داگیرکەریی لە کوردستان دەگرین و لە ناودەبەین، هەتا دواین هەناسە تێکۆشان دەکەین و بەرخۆدان دەکەین و سەردەکەوین".



PM:06:33:19/01/2019