قایمقامیەتی هەولێر لەسەر گرانبونی نرخی غاز ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

قایمقامیەتی هەولێر  لەسەر گرانبونی نرخی غاز ئاگادارییەکی بڵاوکردەوەو و داوایەکیشی لە هاوڵاتیان کرد.

ئەمڕۆ شەممە 19ی کانونی دووەم لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە هیچ قەیرانێک لە بەرهەمهێننای غازدا نییە.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگادارییەک لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرەوە.

ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکەینەوە، کەوا هیچ قەیرانێک لە بەرهەمهێنانی غازدا نییە، بەشێوەیەکی ئاسایی سەرجەم بریکارەکانی ناو شاری هەولێر ڕۆژانە غاز بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش 
دەکەن .

داوا لە هاووڵاتییانش دەکەین هەر ئۆتۆمبێلێکی دابەشکردنی غاز، لە نرخی خۆی غازی بەگرانتر فرۆشت ژمارەی تەلەفۆن و بریکارنامەکەی وێنەی بگرن و ڕاستەوخۆ بۆ پەیجی قایمقامیەتی بنێرن بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لەگەڵ بکرێت.

ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر
١٩\١\٢٠١٩


PM:07:42:19/01/2019