لە خولی ئیسپانیاو لەگەری ٢٠دا، یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و توانی بە دوو گۆڵی خاوێن شکست بە یانەی سیڤییا بهێنێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی یاری کردو توانی یاریەکەی بە دوو گۆڵی یاریزانان" کاسێمیرۆ و مۆدریچ بباتەوە کە هەردو گۆڵەکە لە خولەکەکانی ٧٨ و ٩٢ تۆمارکران.
ژمارەی خاڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید ئێستا ٣٦ خاڵەو لە پلەی سێیەم دێت.