پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە 19ی کانونی دووەم، جۆرج ده‌بلیو بوش-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و لۆرا بۆش-ی خێزانی، 6000 پیتزایان له‌نیۆرك و واشنگتن به‌خشیی به‌و كرێكار و فه‌رمانبه‌رانەی، كه تا ئێستا به‌بێ مووچه كارده‌كه‌ن و كاره‌كانیان جێنه‌هێشتووه.
جۆرج ده‌بلیو بۆش له‌هەژماتی تایبەتی خۆی لە ئینستگرام نوسیویەتی، "من‌و لۆرا بۆش، خۆشحاڵین توانیبێتمان خزمه‌تێكی كه‌می ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانه بكه‌ین كه ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ر شانه بێئه‌وه‌ی په‌یچه‌كی كاره‌كانیان وه‌رگرن."
جۆرج ده‌بلیو بۆش بێ ئه‌وەی باسی شه‌تداونی حكومه‌ت بكات ئه‌م په‌یامه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام خاتوو سیۆنگ من كیم شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌كه‌ناڵی CNN وتی:"ئه‌مو ئه‌خلاقێكی جوانه كه‌سانێك له‌پۆست و پله‌ی حكومی و سیاسی‌دا نه‌مابن و ئه‌م ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆ و دڵیان لای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بێت، كه بێ مووچه له‌كاركردن به‌رده‌وامن، به‌ڵام ده‌شێت ئه‌مه په‌یامێكیش بێت كه به‌كۆماری و دیموكراته‌كان بڵێن كۆتایی به‌شه‌تداونی حكومه‌ت بهێنن"
شه‌تداونی به‌شێكی حكومه‌ت ئه‌مڕۆ پێینایه 29 مین رۆژ و زیاتر له 480 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بێ مووچه له‌كاركردندان و نزیكه‌ی 300 هه‌زاریش مۆڵه‌تیان دراوه‌تێ له‌ئێستادا.
لوقمان غه‌فوور