راهێنەری ریاڵ مەدرید: ئەم وەرزە سێ نازناوەکەمان دەوێت


لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵدا، سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە دوای بردنەوەی یانەکەی ٢-٠ بەرانبەر بە یانەی سیڤییا، ئامانجی یانەکەی لەم وەرزە ئاشکرا کردو رایگەیاند ئێمە سێ نازناوەکەمان دەوێت.
سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید سەرەتا ستایشی یاریزانەکانی کرد بۆ ئەو یارییەی بەرامبەر بە سیڤییا ئەنجامیانداوەو رایگەیاند ئێمە شایەنی بردنەوەکە بووین.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە رایگەیاند، ئێمە خۆمان بەدەستەوە نادەین و تا کۆتایی وەرز دەجەنگین، دەمانەوێت هەر سێ نازناوەکە ببەینەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە یانەکەی ١٠ خاڵ لە یانەی بەرشەلۆنەی یەکەمەوە دوورەو بە ٣٦ خاڵ لە پلەی سێیەم دەبینرێت، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی شانزەیەو لە جامی شای ئیسپانیاش لەچارەکی کۆتایدایە.





PM:09:58:19/01/2019