نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ ی کانوونی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزدەبێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٢ دۆلارو ٦٢ سەنتە، لەکاتی داخستندا بە ٦١ دۆلارو ١٨ سەنت بوو لە کردنەوەشدا بە هەمان نرخی دەفرۆشرا.

نەوتی خاو یەک بەرمیلی بە ٥٣ دۆلارو ٧٣ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٥٢ دۆلار بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٥٢ دۆلارو ١٠ سەنت بووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێککەوتەی کە رێکخراوی ئۆپێک لەسەر کەمکردنەوەی نرخی نەوت ئەنجامیان داوە.



AM:09:05:20/01/2019