کتێبی ( ئایەتەکانی ئەحکام و کۆمەڵگای سەردەم )، کەوتە بەردیدی خوێنەران و لە کتێبخانەکانی هەرێم دەستدەکەوێت.
کتێبی ( ئایەتەکانی ئەحکام و کۆمەڵگای سەردەم )، نووسینی ( تەها وەهاب )و بابەتی ئەم کتێبە خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ ئایەتەکانی ئەحکامی قورئان، جیاواز لە خوێندنەوەی تەقلیدیانە، بەڵکو خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بڕیار و حوکمەکانی قورئانە لە پەیوەند بە ژیانی ئەم سەردەمەی کۆمەڵگا و مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتی و بە ئاشتی پێکەوەژیاندا.
کتێبی ( ئایەتەکانی ئەحکام و کۆمەڵگای سەردەم )، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپیکردووە قەبارەی کتێبەکە مامناوەندییە و ١٩٥ لاپەڕەیە.
دیزاینی بەرگی کتێبەکە لەلایەن ئارام عەلی یەوە دیزاینی بەرگی بۆ کردووە، دیزانی ناوەوەی، ڕەوا جەمال دیزاینی کردووەو تیراژ: ١٠٠٠ دانەیە بە ژمارەی سپاردن: ٩٦٣ ی ساڵی ٢٠١٨ ی دراوەتێ لە بەرواری ٢٠-٠١-٢٠١٩ وە لە کتێبخانەکانی کوردستان دەستدەکەوێت.
تەها وەهاب نووسەرێکی خەڵکی سلێمانی یەو دانیشتووی ئەوروپایە، لە چاپکراوەکانی دیکەی نووسەر
١ –ئایا قورئان ڕەنگدانەوەی سەردەمی خۆیەتی؟
٢- بەراوردێك لە نێوان قورئان و زانستدا
٣- توندوتیژی و لێبوردەیی لە قورئاندا.
٤- گەلەئەستێرەیەك لە شاعیران و شیعری کوردی
٥-ئایەتەکانی ئەحکام و کۆمەڵگای سەردەم