یەکەم ژنی سەمازانی کورد لەیلا بەدرخانە

یەکەم ژنە سەماکاری کورد، ناوی لەیلا بەدرخانەو لەساڵی ١٩٢٦ وەک ژنە سەماکارێکی کورد دەرکەوتووە.
لەیلا بەدرخان بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە لە ساڵی 1908 لە ئێستەمبوڵ لەدایکبووەو لە ساڵی 1986 لە فەرەنسا کۆچی دوایی کردووە، کچی عەبدولڕەزاق بەدرخانی بەگە. کچێکی هەیە بە ناوی ناڤین کە لە فەرنسا دەژی و وەک رۆژنامەنووس کار دەکات.  
بەحوکمی ئەوەی باوکی کۆنسوڵ و فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی سەڵتەنەتی عوسمانی بووە، لە زۆر وڵاتاندا ژیاوون .لەیلا بەدرخان دوای ئەوەی لە ئەڵمانیا قوتابخانەی بەرزی هونەری بالییەی تەواو دەکات، لە ساڵەکانی 1926 وە بەتەواوەتی وەک ئەستێرەیەکی سەمازان بە دەر دەکەوێت. 
لەسەر شانۆکانی وڵاتانی ئیسپانیا، بەلجیکا، فەرەنسا و ئەمریکا و سەرجەم وڵاتانی ئەروپا سەمای کردووە، سەرەڕای تەکنیکەکانی سەمای بالیە ، لەیلا جۆرێکیش لە سەمای ئۆریەنتاڵی تێکەڵاوی کارەکانی خۆی دەکات، بەمەش دەبێت جێی سەرنجی میدیا، هونەرمەندەکان و بینەرەکانی ئەو کاتە، تا ئەو ڕادەیەی ئەگەر لە پاریس یان بەلجیکا نمایشێکیان بووبێت، رۆژنامەکان چەند مانگێک لەوەو بەر هەواڵی نمایشەکانیان بڵاو کردۆتەوە .

 ئەوەی لە بەینی کەوانەکەدا نووسراوە دەقی وەرگێرانی ئەو ئاگادارییە کە لە لە رۆژنامەی بەناوبانگی سویدی ئەفتۆنبڵادت رێکەوتی 12 ی فێبروەری 1926 بڵابۆتەوە.  کە لە زمانی سودیەوە کردومە بە کوردی کە تؽیدا نووسراوە.( شازادەی کوردستان).
ئەم ئەمیرەی کە لە وێنەکدا دەبینرێت دوا کچی ئەمیری کوردستانە، کە بەهۆی جوانی بەهرەکەی بۆتە یەکێک لە ئەستێرەکان لە 22 ی دیسمبەر ئێوارە سەمایەکی هەیە لە شازێلیزێ لە پاریس )). 
لەیلا لە ساڵی 1934 لە نمایشی بالییەی بەڵقیس شاژنی بەیان، رۆڵی بەڵقیس بە سەما دەبینێت و لە فەرنساو ئیتاڵیا نمایش دەکرێت، رۆژنامەکانی ئەوە دەمە زۆر بە ئیعجاب و سەرسوڕمانەوە باسی لەش و ار و جوڵە و ڕیتمی لەیلا دەکەن. بە شاژنی سەمای دادەنێن، وە هەمیشەش بە شازادەی کوردستان ناوهێنراوە.
لەیلا بەدرخان هاوشانی جوسفین بەیکەر سەمای کردووە لەو دەمدا چەند کەسایەتیکی ژن وەک ئەستێرە ناودەبران لەوانە ، جوسفین بەیکەری سەمازان، گورانیبێژ ئەکتەر، . 
تێدا بارای ئەکتەر ، ئێلیزابێت باون ـ ی نووسەر و لەیلا بەدرخانی سەمازان. بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی لەو سەردەمەدا هیچ ئەنستویوتێک نەبووە ئەرشیفی کارەکانی باکات و دەوڵەتی توورکیش بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دا نازناوی کورد بوونی لێبکاتەوە. پاشان کاتێک ئینتەرنێت درووست بوو ویکیپیدیا ئەرشیفی کەسایەتیاکانی دەکرد بە حکومی ئەوەی هیچ ئنستیتۆیەک نەبووە یان کارەکانی بە شێوەیەکی سیستەماتی ئەرشیف نەکراوە دەبێت لاپەرە بەڵاپەرەی رۆژنامەکانی ئەوە دەمە هەڵبدرێتەوە بۆ ئەوەی زانیاریەکمان دەست بکەوێت.
هەرچەندە ئەو خانمە یەکەم ساماکاری کورد بووە، بەڵام تا ئێستا لە هیچ پارچەیەکی کوردستاندا سەنتەرێک یان زانکۆیەک بۆ سەما کرایەوە بکرێت بەناوی لەیلا بەدرخانەوە، بۆ بەرز راگرتنی ناوی ئەم هونەرمەندە سەمازانە گەوەرەیەی کورد.
ئازیزان بۆ زانیاری زیاترتان ڤیدۆی کورت و هەندێک لە وێنەکانی دادەنێم، لەگەڵ ئەفیش پۆستەری هەندێک لەوکارانەی ئەنجامی داوە.. ئەو رۆژنامانەی ئەو سەردەمە کە لەسەریان نووسیوەوو هەواڵی چالاکیەکانی ئەویان بڵاو کردۆتەوە. مانشێتی هەموو رۆژنامەکانیش بە شازادە سەماکەری کورد ناوزەندیان کردووە.
ئا: زاهیر عەبەڕەش



1 "Leila", Stockholms-Tidningen, 17 februari 1925
2 "Emirens dotter danserska", Aftonbladet, 24 februari 1924.
3 "Exotisk höghet i antagande?”, Dagens Nyheter, 8 februari 1925.
4 Dagens Nyheter, 1 februari 1925.
5 "Prinsessan som blir dansös", Svenska Dagbladet, 29 juli 1924.
6 "Exotisk dansös till Stockholm", Svenska Dagbladet, 8 februari 1925.
7 "Prinsessan Leilas dansafton", Stockholms Dagblad, 18 februari 1925.
8 "Exotisk höghet i antagande?", Dagens Nyheter, 8 februari 1925.
9 "Prinsessan som blir dansös", Svenska Dagbladet, 29 juli 1924.
10 "Den dansande prinsessan", Aftonbladet, 15 februari 1925.
11 "Leila Bedr-Schan dansade", 18 februari 1925. 


12 "Leila Bedr-Schan's dansafton", Aftonbladet, 18 februari 1925.
13 "Den kurdiska danserskan har", Dagens Nyheter, 17 februari 1925.
14 "Den dansande prinsessan", Aftonbladet, 15 februari 1925.
15 "Kurdistan-Prinsessan till folkteatern", Stockholms-Tidningen, 25 februari 1925.
16 "Den kurdiska danserskan har", Dagens Nyheter, 17 februari 1925.
17 "Kvällens danserska", Stockholms-Tidningen, 17 februari 1925.
18 "Den kurdiska danserskan har", Dagens Nyheter, 17 februari 1925.
19 "Prinsessan av Kurdistan och dansös", Svenska Dagbladet, 17 februari 1925.
20 "Emirens dotter danserska", Aftonbladet, 24 februari 1924.
21 "Kvällens danserska", Stockholms-Tidningen, 17 februari 1925.
22 "Leila Bedr-Schan dansade", Svenska Dagbladet, 18 februari 1925.
23 "Teater och musik", Dagens Nyheter, 18 februari 1925.
24 "Prinsessan av Kurdistan", Aftonbladet, 20 februari 1926.
25 "Kurdisk prinsessa som danserska i Paris", Hvar 8 Dag, nr 14/1927.


https://www.youtube.com/watch?v=4FzU005p7G4


https://www.youtube.com/watch?v=mYQtmQnYlFM&fbclid=IwAR3lpWIiG9dIeVOQIr2_pG9BIMPNXx-4sSz_kXty5RZvyOsoIbOfIetae3A



PM:03:44:20/01/2019