تەقینەوەیەکی بەهێز لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا

تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان ڕوویدا، لە ئەنجامدا سێ کوژرا و نۆ برینداری لێکەوەتەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە پاسێکی نەفەر هەڵگر لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان ڕوویداوە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە تەقینەوەکە لە چواڕیانی نزیک لە کاوەی حەداد ڕوویداوە و ژمارەی بریندارەکانیش لە بەرزبونەوەدایە و برینی هەندێکیان سەختە.

 ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر هێرشی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سەر عەفرین تێپەڕی.


PM:05:02:20/01/2019