دوو هەڵبژاردەی تر گەیشتە چارەکی کۆتایی جامی ئاسیای ٢٠١٩


ئێوارەی ئەمڕۆ دوو هەڵبژاردەی تر سەرکەوتنیان بۆ چارەکی کۆتایی جامی ئاسیای ٢٠١٩ بەدەستهێنا، کە ئەوانیش هەڵبژاردەکانی چین و ڤێتنام بوون.

لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەی ڤێتنام توانی بە لێدانەکانی سزا ٤-٢ شکست بە هەڵبژاردەی ئوردن بهێنێت و بگاتە چارەکی کۆتایی ، ئەمەش دوای ئەوەی بە درێژایی یاریەکە ١-١ یەکسانبوون و ڤێتنام بە لێدانەکانی سزا توانی یاریەکە ٤-٢ بباتەوە.
لە قۆناغی داهاتوو ڤێتنام رووبەڕووی براوەی یاری سعودیەو ژاپۆن دەبێتەوە.
لە دووەم یاری کە لەم ئێوارە ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی چین توانی بە ئەنجامی ٢-١ لە تایلاند بباتەوەو بە هەمانشێوە سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکات .
دوو گۆڵی چین یاریزانان"زهی شیاو و گاو لین لە خولەکەکانی ٥٦ و ٧١ تۆمارکریان کرد.

لە قۆناغی هەشت چین رووبەڕووی براوەی ئێران و عومان دەبێتەوە.




PM:07:19:20/01/2019