فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سیدەکان دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی کانونی دووەم فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا  بۆردومانی به‌رزاییه‌كانی سیده‌كانیان کرد.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  بە خەستی بۆردوومانی گوندی شکان-یان لە سنووری سیدەکان کردوە.

وتیشی، بۆردومانەکە لە کاتژمێر 
05:20 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بووەو سێ جار لەسەر یەک ناوچەکەیان بۆردومانکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێ نەکەوتووەتەوە. 

بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان ئەوەش خستوەتەڕوو، کە لە ماوەی 15 ساڵی رابردووی یەکەمجارە  فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیائەم ناوچەیە بۆردومان بکات، کە نزیکە لە سەنتەری شارۆچکەی سیدەکان.

سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانەو دەکەوێتە دووری ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، هەروەها گوندی شکان کەمتر لە سێ کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی سیدەکانەوە دوورە. 


PM:07:44:20/01/2019