سزای لە سێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی کورد دەسەپێنرێت

کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆستی داعش سزای له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ر هاووڵاتییەکی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا سەپاند.

رێكخراوی مافی مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویکردەوە، کە هاوڵاتیەکی کورد بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆرستی داعش 
له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی ئێرانه‌وه‌ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتیەکە ناوی "مه‌هدی ئه‌سغه‌رزاده‌"یەو 
خه‌ڵكی جوانڕۆی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

 لە راپۆرتەکەدا ئەوەشهاتووە، مه‌هدی ئه‌سغه‌رزاده‌ له‌ ساڵی 2016دا له‌ رووبەڕووبوونەوەیەکی نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسدارنی ئێران و گروپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن كه‌ حكومه‌تی ئێران بانگه‌شه‌ی داعشبوونی بۆ كردون ده‌ستگیركراوه‌.


PM:09:24:20/01/2019