هەڵبژاردەی ئێران وەکو سێیەم هەڵبژاردەی ئاسیا، توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشتی جامی ئاسیای ٢٠١٩ بەدەست بهێنێت.
ئێران توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی یاریزانان" عەلیرەزا جەهانبخش و ئەشکان دجاگر بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.
بەم بردنەوەیە ئێران لە چارەکی کۆتایی رووبەڕووی هەڵبژاردەی چین دەبێتەوە کەئەم هەڵبژاردەیە توانی ٢-١ لە هەڵبژاردەی تایلاند بباتەوە.