یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ بەرگریکارێکی بەرازیلی رێدەکەوێت
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ بەرگریکاری یانەی پۆرتۆ"ئیدیر میلیتاو رێدەکەوێت و گرێبەستێکی بۆ ماوەی ٦ ساڵ لەگەڵدا دەکات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردەوە، یانە مەدریدیەکە لەگەڵ بەرگریکاری بەرازیلی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی" میلیتاو رێکەوتوەو ئەو یاریزانە تا ٦ ساڵی تر و تا ساڵی ٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵدا دەکرێت.
هەروەها یانەی ریاڵ مەدرید بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ کە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ پۆرتۆ، بەو یانەیەی دەدات و لە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات.
میلیتاو لە دڵی بەرگری یاری دەکات و تەمەنی تەنها ٢١ ساڵە.
PM:11:16:20/01/2019