بڕیارە لەسبەینێ دووشەممە ٢١ی کانونی دووەمەوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ تونێلی دەربەندیخان بەهۆی کارکردن تیایدا دابخرێت.
ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند بەهۆی چاکسازییکردن تێیدا لە لایەن شارەوانییهوه لە سبەینێوە تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت،
وتیشی، شۆفێران دەتوانن لەبری تونێلەکە ڕێگای سەرشاخی بەرانان بەکاربهێننو رێگەش بە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك دەدرێت بەو رێگایەدا بڕوان بەومەرجەی بتوانێت بە ئاسانی و سەلامەتی لەسەر شاخەوەتێپەڕێت
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان شۆفیران ئاگاداردەکاتەوە لەوەی، کە ڕێگەی سەر بهنداوهکە داخراوەو ڕێگای هاتووچۆی نییه،