پۆلیسی کەرکوک پێنج ئه‌ندامی داعشی دەستگیرکرد كه دووانیان سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه بوون و پۆستی سەربازییان لە ناوچەکە هەبووە.
سه‌عد موعن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگەیاند، پێنج ئەندامی داعش له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵیی له كه‌ركوك ده‌ستگیركراون، کە دوانیان له چوارچێوه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی سه‌ربه وه‌زاره‌ت كار ده‌كه‌ن.
ئەوەشهاتووە، یەکێک داعشانه سه‌ركرده‌ی به‌ناو ولایه‌تی باشور بووه له ناوچه‌ی قادرییه، یەکێکی دیکەشیان سه‌ركرده‌ی داعش بووە له نزیك ناوچه‌ی ته‌ل رابیعه ده‌ستگیركراوه و پۆستێكی سه‌ربازیی له‌ناو ولایه‌تی به‌ناو كه‌ركوكدا هه‌بووه و تۆمه‌تباره به‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردوه‌ته ئامانج.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سه‌ركرده‌كه‌ی دیكه‌ی داعش له نزیك ناوچه‌ی ته‌ل رابیعه ده‌ستگیركراوه و پۆستێكی سه‌ربازیی له‌ناو ولایه‌تی به‌ناو كه‌ركوكدا هه‌بووه و تۆمه‌تباره به‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردوه‌ته ئامانج، کە هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگریی ورد و له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌ته‌وه ده‌ستگیركراون.
هەر له به‌یاننامه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه، كه مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی سێ داعشی دیكه‌یان به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له تیرۆر ده‌ستگیركردووه كه له‌ناو ولایه‌تی به‌ناو كه‌ركوكدا كاریان كردوه.