خاتوو جیمی دۆگلاس، مولازمی پله دوو له‌سوپای ئه‌مریكی سوپرایزێكی بۆ جۆردن بروت-ی هاوسه‌ری دروستكرد، كه پێشتر هه‌رگیز به‌بیریدا نه‌هاتووه.
جوردن بروت كه ئه‌ویش ئه‌فسه‌ری پله دووه، هه‌رگیز به‌بیریدا نه‌هاتووه دوای هه‌شت مانگ نه‌بینی ژنه‌كه‌ی له‌ناكاو له بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت سام هیوستن له‌سان ئه‌نتۆنیۆ-ی ویلایه‌تی ته‌كساس، چاوی پێێ بکەوێتەوە.
بروت دوای هه‌شت مانگ دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌ك و چوونی ژنه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی سه‌بازی له‌عیراق، ده‌ڵێت:"ئێستا كه ئه‌و ڤیدیۆیه سه‌یر ده‌كه‌مه‌وه سه‌رم سوڕده‌مێنێ كه تا پێنج ده‌قیقه له‌جێگه‌ی خۆم وه‌ستاوم و بڕوام نه‌كردووه ئه‌وه دۆگلاس بێت، له‌خۆم پرسیوه پیاوه‌كه بۆ وه‌ستاویت، باوه‌شم پیاكرد پێم سه‌یربوو چۆن توانیم به‌رزی كه‌مه‌وه!".
ده‌شڵێت:"ساتێكی سه‌یر بوو، سه‌ره‌تا باوه‌ڕم نه‌كرد، دواتر زانیم هه‌قیقیییه، قورسه هه‌شت مانگ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت نه‌بینی، هه‌ركه‌سێك ئه‌و دۆخه‌ی بینی بێت ده‌زانێت هه‌شت مانگ واته هه‌شت مانگ له‌ته‌مه‌ن".
ئه‌م ژن و مێرده له خوێندنی ئاماده‌ییه‌وه پێكه‌وه‌ن و جیانه‌بوونه‌ته‌وه و پێكه‌وه چونه‌ته كۆلیج و دواتر به‌شداری سوپایان كردووه، لەسه‌ره‌تادا بروت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و دواتر دۆگلاس-ی هاوسەری.
بروت له‌سوپادا وه‌ك چاره‌سه‌ری سروشتی كارده‌كات، هه‌روه‌ها دۆگلاس وه‌ك به‌رپرسی پۆلێكی سه‌ربازی، به‌ڵام بروت هیچ كاتێك نه‌بووه وه‌ك ئه‌م باوه‌ش پیاكردنه‌ی كه باوه‌شی كرد به دۆگلاس-دا شیفا بوو بێت بۆ نه‌خۆشه‌كانی.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فیزیۆنی فۆكس نیوز
لوقمان غه‌فوور