ئه‌مڕۆ شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی به سه‌رپه‌رشتی به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بەبێ نەوەی نوێ كۆبوونه‌وەیەکیان سازکردو راگەیەندراوێکی هاوبەشیان دەرکرد.
ئەو راگەیاندراوە هاوبەشە کە بەیەکەم کاری هاوبەش دادەنرێت تیایدا هاتووە" هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، به تایبه‌تی له پرسی بودجه".
دەقی خاڵەکانی رێککەوتنی شەش فراکسیۆنی کورد لەبەغدا
یه‌كه‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پشتیوانی له داوای پارێزگاكانی به‌سره و نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن.
دووه‌م: هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، به تایبه‌تی له پرسی بودجه و له‌م رووه‌شه‌وه داوا له هه‌ردوو لای حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ن، پابه‌ند بن به یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه دوای په‌سندكردنی.
سێیه‌م: جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان نوێنه‌رانی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانی كورد له به‌غدا كرده‌وه.
چواره‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی شه‌فافیه‌ت له دۆسیه‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
پێنجه‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان به شێوه‌یه‌كی مانگانه بۆ ئه‌وه پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
ئه‌م فراكسیۆنانه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوون و واژوویان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كردووه:
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان