سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژی چوارشه‌ممه رێکەوتی ٢٣ی كانوونی دووه‌م سه‌ردانی رووسیا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا کە ئاژاسنی ئانادۆڵ بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووه كه له سه‌ردانێكی فەرمی یه‌ک رۆژه‌دا بۆ رووسیا، رۆژی چوارشه‌ممه رێکەوتی ٢٣ی ئەم مانگە ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كدا به‌به‌شداری وه‌زیران و به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات، وێڕای باسکردن لە په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ، تاوتوێی پرسه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییه‌كان به‌تایبه‌ت سووریا، دەکرێت.
چاودێران پێیانوایە ئەو کۆبوونەوەیە پرسی رۆژئاوای سوریا بەئەرێنی بۆ کورد، یان بەنەرێنی بۆ کورد یەکلایی دەکاتەوە.