سیاسه‌تمه‌داری كورد مه‌حموود ئالناك ده‌رباره‌ی ئه‌و سزایه‌ی له لایه‌ن دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو، له دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا سكاڵای تۆماركردبوو، به‌وهۆیه‌وه دادگهكه ده‌وڵه‌تی توركی سزا دا.
ڕێكه‌وتی ١٤ی شوباتی ٢٠٠٨ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له سیسته‌می ئیمڕاڵی گرتبوو، هه‌روه‌ها داوای له شاره‌وانی كردبوو كه ناوی مووسا عه‌نته‌ر، ده‌نیز گه‌زمیش، ڤه‌دات ئایدن، كه‌مال ئاكبولوت و ئۆروچ كۆركماز له شه‌قامه‌كان بنێت، دادگه‌ی ئاشته‌وایی شاری قه‌رس سزای ٥٠ ڕۆژ زیندانی كردنی بۆ سیاسه‌تمه‌داری كورد مه‌حموود ئالناك بڕیبوویه‌وه. له به‌رانبه‌ردا ئالناك كه له زیندانی ناوچه‌ی جلهوز به‌ند كرا، له دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا سكاڵای تۆماركردبوو.
دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا داواكارییه‌كانی مه‌حموود ئالناك-ی وه‌ك به‌شێك له «ئازادی بیر و ڕا» دانا و سزای ٣ هه‌زار و ٢٠٠ یۆرۆی وه‌ك قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.