سێ هەڵبژاردەی تر گەیشتنە چارەکی کۆتایی جامی ئاسیا



رۆژی دووشەممە سێ هەڵبژاردەی تر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئاسیای ٢٠١٩ بەدەستهێناو توانیان پلیتێکی ئەو قۆناغە بەدەست بهێنن.
لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەی ژاپۆن توانی بە تاکە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی سعودیە بباتەوەو سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی بەدەست بهێنێت.
لەو قۆناغەش رووبەرووی ڤێتنام دەبێتەوە.

لە یارییەکی تردا هەڵبژاردەی ئوسترالیا توانی بە لێدانەکانی سزا ٤-٢ لە هەڵبژاردەی  ئۆزبکستان بباتەوەو خۆی بگەیەنێتە چارەکی کۆتایی.
لە چارەکی کۆتایدا رووبەڕووی  ئیماڕات دەبێتەوە.
لە سێیەم یاریدا هەڵبژاردەی ئیماڕاتی میواندار وەکو یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی گەیشتە چارەکی کۆتایی و توانی ٣-٢ لە هەڵبژاردەی قیرقیزستان بباتەوە.
لە چارەکی کۆتایدا رووبەڕووی ئوسترالیا دەبێتەوە.
بڕیارە رۆژی سێشەممە سێ یاری تر ئەنجام بدرێت کە گرنگترینیان هەڵبژاردەی عێراق و قەتەرە.



AM:12:18:22/01/2019