بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە و تێیدا چاكبوونەوەی بۆریی شكاوی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز بۆ هەولێر راگەیەندراوە.

لە ئاگادارییەكەدا، كە پەیجی تایبەتیی بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاوكراوەتەوە، چاكبوونەوەی بۆریی شكاوی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز بۆ هەولێر، راگەیەندراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ئاماژەی بەوەش كردووە، كە تیمی چاككردنەوەی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3، بۆرییە شكاوەكەیان چاك كردووەتەوە و نەبوونی ئاو لە گەڕەكەكانی هەولێر چارەسەر دەبێت.



AM:09:27:22/01/2019