مەسەدە ڕەتیدەكاتەوە ڕۆژهەڵاتی فورات رادەستی حكومەتی سوریا بكەن

هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، ئەوان رۆژهەڵاتی رووباری فورات وەكو دەرعا و حمس رادەستی حكوومەتی سووریا ناكەن.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات "مەسەدە" لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند، ئەگەر حكوومەتی سووریا لەكاتی دانوستانەكاندا داوای رادەستكردنی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات هاوشێوەی دەرعا و حمس و غوتە بكات، ئەوا ئەو داواكارییە لەلایەن ئەوانەوە رەتدەكرێتەوە و قبوڵی ناكەن، چونكە ئەو ناوچانە لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەرەوە رێكخراون و هێزی سەربازی تایبەت بە خۆیان هەیە.

ئیلهام ئەحمەد ئاشكراشیكرد كە لەگەڵ عەلی مەملووك، سەرۆكی نووسینگەی ئاسایشی نیشتمانی سووریا كۆبوونەتەوە و پڕۆژەی خۆیان لەبارەی كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە دەستوور و سەروەری خاكی سووریا و ئاڵا پێشكەش كردووە.



AM:10:05:22/01/2019