لە گوندێکی نزیک کۆیە سێ گەنج لە ماوەی هەفتەیەکدا ون دەبن

سێ گەنجی سنوری گوندێكی كۆیە لەماوەی هەفتەیەکدا ون دەبن و تا ئێستا هیچ چارەنووسێکیان دیار نییە.

ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گوندی هەرمۆتێی لە سنوری كۆیە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، گردبونەوەیەکیان ئەنجامداو داوای چارەنووسی سێ گەنجی گوندەکەیان دەکەن کە ماوەی هەفتەیەکە ونبوون و چارەنووسیان دیار نییە.

دانیشتوانی ئەو گوندە داوا لەلایەن بەرپرسەکان بەتایبەتی پۆلیس و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن کە یارمەرتیان بدەن لە دۆزینەوەی کوڕەکانیان.
لەم جۆرە رووداوانە لە شارو گوندەکانی کوردستان روودەدەن، لە زرۆبەی حاڵەتەکاندا ئەو گەنجانە یان بەدزی کەسوکاریانەوە دەچنە دەرەوەی وڵات، یان دەچنە ریزی پارتی کرێکارانی کوردستان. 



PM:01:27:22/01/2019