توێژەرێکی تایبەت بە کاروباری کورد، پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوودا تورکیا گورزێکی قورسی سەربازی ئاراستەی کوردانی عێراق، یان کوردانی سوریا بکات.
عەلی ناجی توێژەری تایبەت بەکاروباری کورد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کۆتایی ئازاردا ئەنجام دەدات، ئۆردوغان دەیەوێت بەم هێرشە بۆ سەر کورد ئاستی جەماوەری خۆی بەرزبکاتەوە کە ئێستا دابەزیووە، ئۆردوغێن هیچ شتێکی لەبەردەمدا نییە تەنها هێرشکردن نەبێت، یان هێرشدەکاتە سەر بنکەکانی پەکەکە لە قەندیل، یان شەنگال".
ئەو توێژەرە دووری دەخاتەوە کە تورکیا هێرشبکاتە سەر رۆژائاوای کوردستان، چونکە ئەمەریکا تورکیای ئاگادارکردۆتەوە کە نابێت هێرشبکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان، یان بۆردومانی بکات".
پارتی دادو گەشەی حوکمڕان بەسەر سەرۆکایەتی ئۆردوغان ئەمجارەش بووە بە هاوپەیمانی پارتی مەهەپەی نەتەوەپەرست لەو هەڵبژاردنەی ٣١ ی ئازاری ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت. هەروەها پارتی گەلی کۆماری هاوپەیمانی لەگەڵ پارتەکەی میراڵ ئەکشنار سازداوە.