پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری راگەیاند

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری راگەیاند، کە دووانیان لە رانیە تاوانی كوشتنیان ئەنجامداوە.

عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت كە لە یەكێك لە ھۆتێلەكانی نزیك باخی گشتی شارن، شەوی رابردوو لەلایەن ھێزەكانمان دوو تۆمەتبار دەستگیر كران، کە پێشتر لە قەزای رانیە تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە، بۆیە رادەستی پۆلیسی رانیە كرانەوە".

بەڕێوەبەری پۆلسیی ەهولێر ئاماژەی بەوەشكرد، کە "چوار تمەتبارەکەی دیکە چەند شەوێك لەمەوبەر بە چەك ھەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵان و تەقەیان كردووە، ئەوانیش دەدرێنە دادگا و ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكرێت".


PM:03:35:22/01/2019