ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی کانونی دووەم کۆڕبەنی ئابووریی جیهان (داڤۆس) لە سویسرا دەستی بە کارەکانی کرد، بەڵام چەند سەرۆک و سەرکردەیەکی دیار بەشداری ناکەن، لەوانەش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و تێرێزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.
بڕیارە لە کۆڕبەندەکەدا تاوتوێی بارودۆخی کەشەوهەوای جیهان، داکشانی ئابووریی جیهان و شۆڕشی پیشەسازیی لە جیهان، بکرێت.
ئەمساڵ لە کۆڕبەندەکەدا ژمارەیەکی کەم لە سەکردە باڵاکانی جیهان بەشداریی ئەو کۆڕبەندە دەکەن و سەرۆکی هەریەک لە وڵاتانی (فەرەنسا، رووسیا و ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا)، بەشداریی تێدا ناکەن