بەریتانیا...هەوڵ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی دیکە دەدرێت

سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا داوا دەکات کە ریفراندۆمێکی دیکە لەبارەی مانەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامبدرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە  جێرێمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا  هەوڵ دەدات ریفراندۆمێکی دیکە لە وڵاتەکەیدا ئەنجامبدرێت، و دوبارە هاووڵاتییانی بەریتانیا رای خۆیان لەبارەی مانەوە یان چوونە دەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا، بدەن.

رۆژی 23-6-2016، ریفراندۆم لەبارەی مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدرا و %52ـی بەشداربووان دەنگیان بە چوونە دەرەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپادا، دا، بڕیارە لە رۆژی 29 ئاداری ئەمساڵ 2019، بەریتانیا بە تەواوی لە یەکێتیی ئەوروپا بچێتە دەرەوە.


PM:04:00:22/01/2019