بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ئەو ئۆتۆمبێلەی روداوەکەی دروستکردوە شۆفێرەکەی دەستگیرکرا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکوک ئۆتۆمبێلێک بەهۆی بە هەڵە سوڕانەوەی ئۆتۆمبێلکی دیکەوە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە.

وتیشی، بەهۆی ئەو روداوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستادا تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوەو، 
ئەو ئۆتۆمبێلەشی، کە بووەتە هۆی ڕووداوەکە شۆفێرەکەی دەستگیرکراوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستاشدا تیمەکانیان خەریکی هێڵکارین بۆ هۆکاری ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.


PM:07:30:22/01/2019