"دایکم ٧٥ ڕۆژە برسیە"

سابیحە تەمیزکان، کچی لەیلا گوڤەن ڕایگەیاند، دایکی دوای ٧٥ ڕۆژ مانگرتن لە بەر خراپی باری تەندروسیی نەیتوانیوە بیبینێت،

سابیحە تەمیزکان کچی لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆکی کەجەدە، لە تویتەر نوسیویەتی کە دایکی لەبەر خراپی باری تەندروستی نەیتوانیوە ژوورەکەی لە زینداندا جێبهێڵێت و بچێتە چاوپێکەوتنی هەفتانەی بنەماڵەکەیی، دەشڵێت:"ئەوە جاری یەکەمە دایکم ناتوانێت بێتە دیدەنی من".

دەشڵێت بەڵگەیەکی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە پیشان دراوە، کە دایکی واژۆی کردووە کە لەسەر ویستی خۆی چاوپێکەوتن لەگەڵ هیچ کەسێک ئەنجام نادات و دەشڵێت: دایکم جاری یەکەمە لەگەڵ منیش ئەمڕۆ نەیتوانی چاوپێکەوتن بکات، دایکم لەکاتێکدا زۆری حەزکردووە نەیتوانیوە بێتە دیدەنی!، ئەمڕۆ ٧٥ ڕۆژە برسییە! دەبێت لەیلا گوڤەن بژیەنین، دایکم لەزیندان نا، دەبو ئێستا لە پەرلەمان بێت.




PM:09:57:22/01/2019