دادگای باڵای ئه‌مریكا رێگه‌یدا تره‌مپ رێگری بكات له خزمه‌تی سه‌ربازی ئه‌و كه‌سانه‌ی ترانسجێنده‌ر (گۆڕینی ڕه‌گه‌ز) یان كردووه یان ئه‌و كه‌سانه‌ی له سوپادا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا شه‌رێكی یاسایی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌دنیادا.
به‌پێی هه‌واڵێكی واشنگتن پۆست، دادگا مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌ته‌واوی یه‌كلاكرده‌وه، دوای پێداچوونه‌وه بهبڕیارهكه و ده‌نگدان له‌سه‌ری بهدادگاكانی ئه‌مریكادا بڵاویكرده‌وه كه پێویسته ئه‌مه وه‌ك سیاسه‌تی ئیداره‌كه ره‌چاوبكرێت، له‌كاتێكدا به پێچه‌وانه‌ی حوكمی ئیداره‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباما-ه‌وه سوپا كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ترانسجێنده‌ر-یان كردووه (خۆیان لهنێرهوه كردووه به مێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه).
هه‌وه‌ها نیۆرك تایمز-یش ده‌ڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه‌وه دادگا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رێگه‌یدا ئهك بڕیاره جێبه‌جێبكرێت له‌كاتێكدا رێگرییه‌كی زۆری له‌به‌رده‌مدایه."
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی نیۆرك تایمز ده‌نگپێدانی بڕیاره‌كه له‌دادگای باڵای ئه‌مریكا به 5ی به‌ڵێ به 4-ی دژ كۆتایی هاتووه. له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له‌دادگا ده‌كه‌ن پێویسته رێگه هه‌بێت بۆ تانهلیدان له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگا، به‌ڵام دادگا ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه بێئه‌وه‌ی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها واشنگتن پۆست، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه هه‌ر پێنج دادوه‌ری سه‌ر بهكۆمارییهكان له ده‌نگدانه‌كه‌دا ده‌نگیان به‌ڵێ بووه بۆ بڕیاره‌كه و هه‌ر چوار دادوه‌ره‌كه‌ی لیبرالییكهی تریش ده‌نگیان بهبڕیارهكه نه‌داوه.
ئا: لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه:The New York Times-The Washington Post