لە ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی ڤایبەردا، لەسەر ھەردوو سیستەمی IOS و ئەندرۆید چەند تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکرێت و یەکێک لە تایبەت مەندییەکانیش پەیوەستە بە نامە دەنگییەکانەوە.
لەو ڤێرژنە نوێیەدا گرنگترین تایبەتمەندی ئەوەیە، لەمەودوا دەتوانی کاتێک گوێ لە نامە دەنگییەکانی نێو ڤایبەرەکەت دەگریت، دەنگەکە بەریتە پێش و پاش و نەک تەنها پلەی بکرێت.
ھەر لەو ڤێرژنە نوێیەی ڤایبەردا ئەگەر بۆ ماوەی چەند چرکەیەک پەنجەت لەسەر لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ھاوڕێکەت دابگریت و ئەو دەنوسرێت Unread واتە نەخوێندراوە دەبێت.