کاریگەرییە خراپ و باشەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر مناڵان


تۆڕەکۆمەڵاێەتییەکان بەڕێگەیەکی گەیاندن دادەنرێت بۆدەربڕینی هەستەکانی گەنجان بۆیەکتر، هەربۆیە لەمڕۆدا خەڵکێکی زۆر بەکاری دەهێنن، بەکارهێنانیشی هەرچەند سوودی هەیە زیانیشی هەیە ، لێرەدا چەند زیان و سوودێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەخەینە ڕوو لەسەر چینی گەنجان بەتایبەت مناڵان. ئەوانیش:

ـ بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی پێویستە بۆ گەنجان بۆ ئەوەی شارەزای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بن.

ـ پێویستە بۆ قوتابیان کاتێک گروپێک دادەنێن لەوێوە دەتوانن بیرۆکەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن.

ـ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەروەها دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ فێربوونی زمانی نوێ و ئاشنابوون بەکەلتوری وڵاتانی  دیکە.

ـ دەتوانرێ بەکار بهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی ئاشنا.


ـ لایەنە نەرێنییەکانی:

 بەسەربردنی کاتێکی زۆر ڕۆژانە  بەهۆی سەیرکردنی ڤیدیۆ و  ، وێنە و پۆستەکان ئەمەش ڕەنگە وا بکات لە ئەرکەکانی دیکە کەمتەرخەم بێت.

ـ بەجێ هێشتنی کاریگەری خراپ لەسەر تەندرووستی مناڵ وتووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی و قەلەقی.

ـ بەجێهێشتنی کاریگەری خراپ لەسەر مێشک .

ـ لەبەرئەوەی مناڵان لەتەمەنێکی گونجاودا نین ئەمەش ڕەنگە هۆکار بێت بۆ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان  بەلایەنی خراپ.

ـ  پەیوەست بوون پێیوە :  زۆر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە هۆی ئەوەی مناڵان پەیوەست ببن پێیەوە.

ئا: هە ـف

سەرچاوە: FIRSTCRY PARENTING



PM:11:23:22/01/2019