ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زانیاری لەبارەی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه ئاشکرادەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌مه‌ودوا ده‌بێت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش هه‌ڵبگیرێت".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، "له‌ڕه‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی 2019ی عیراق و له‌ماده‌ی (10)ی بڕگه‌ی (ج)، پاش گفتوگۆیه‌كی جدی به‌جۆرێك جێگیرمان كرد كه له‌حاڵه‌تێكدا هه‌رێم پابه‌ندیش نه‌بێت به‌ناردنی نه‌وت، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه بنێردرێت".
ئاشكراشیكردوه، "به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان دوا خوێندنه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌ی ده‌ق و خشته‌ی ژماره‌كان ئه‌نجامده‌درێت، له‌دانیشتنی دوانیوه‌ڕۆشدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی، "نه‌وتی هه‌رێم له‌ئێستادا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و ئاڵۆسكاوه له‌به‌رده‌م هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا".
ده‌شڵێت "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌ناردنی نه‌وت له‌لایه‌ن سۆمۆوه، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه نابێت ببێته هۆی بێ موچه بونی خه‌ڵك و ئه‌وه‌شمان جێگیركردوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌به‌غدا ڕاشیگه‌یاندوه، "له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم واجبه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵبگرێت، چونكه ده‌توانێت موچه‌ی ته‌واو بدات و چیتر خۆدزینه‌وه له‌نه‌دانی موچه‌ی ته‌واو پاساوی نامێنێت".