وەزیری گواستنەوەی تورکیا وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نیوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و فڕۆکەخانەکانی تورکیا، ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2019، ڤاهید تۆرهان، وەزیری گواستنەوەی تورکیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە دوای کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، هەفتانە حەوت گەشت لەو فڕۆکەخانەیەوە بۆ تورکیا ئەنجام دەدرێن.
وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، کە رۆژی 25-1-2019، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی هاتوو لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەنەوە.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌وه له‌باشوری كوردستان، له‌ئه‌یلولی ساڵی 2017دا به‌غدا وه‌ك سزایه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی ڕاگرت و دواتر توركیا بڕیاریدا گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ سلێمانی بە بیانووی هەبوونی "تیرۆر" لەو شارە ده‌ستپێنه‌كاته‌وه.