پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو سێ تۆمه‌تبارەی راگەیاند کە لە شه‌قامی سالم هێرشیان کردبووە سەر پزیشکێک و برینداریان کرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو له دۆسیه‌ی دكتۆر به‌ختیار ئه‌مین بارام، ئه‌مڕۆ خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كرد".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌رسێ تۆمه‌تبار به ناوه‌كانى؛ (ك، م، أ) له‌دایكبووی 1988 و (أ، م، م) له‌دایكبووی 1999 و (ع، م، أ) له‌دایكبووی 1980، به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا كه به تۆمه‌تباران بووه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە"له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".