تەقینەوەیەک لە عەفین روویداو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەیەکی بەهێز لە عەفرین روویدا ، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ چەکداری سوپای ئازادی سووریا کوژران و بریندرایش هەیە.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانونی دووەم لە کاتژمێر ٨:١٥  تەقینەوەیەک لە بەردەم ناوەندێکى چەکدارانی ئەحرار شەرقییەى سەر بە دەوڵەتى تورکیا لەسەر رێگاى راجۆی عەفرین روویدا.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کوژراو و ژمارەیەک  برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاماری کوژراوان و بریندارەکان و هۆکاری تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو سێ چەکدارەی کوژراون سەر بە گرووپی ئەحراح شەرقیەن. 

سێ رۆژ پێش ئێستاش تەقینەوەیەکی دیکە لە عەفرین، روویداو بەوهۆیەوە 4 چەکداری گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان کوژران.



PM:02:06:23/01/2019