بەرپرسێکی باڵای داعش کوژرا

لە هەڵمەتێکدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوەگەورە تیرۆریستێكی داعش لەشاری سامەڕا سەر بەپارێزگای سەڵاحەددین كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەلایەن ھێزێكی لیوای كۆماندۆ سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزێكی ھەواڵگری لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، گەورە تیرۆریستێكی داعشیان کوشتووە.

ئەوەشهاتووە، ئەو داعشە پلەی ئەمریبووە بە ناوی ئەمیری كەرتی كوش لە رۆژھەڵاتی سامەڕا، کە بە سەعدەڵا ناسراوەو لە دەورووبەری قەزای زلوعییە کوژراوە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو،  ناوبراو بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە لایەن دادگاوە داواكراوبوو.


PM:03:38:23/01/2019