ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستان داوادەکان،کەیسی رۆژنامەنوسان له چوارچێوه‌ى یاسایى كارى ڕۆژنامه‌وانیدا له دادگاكان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە سازکرابوو تیایدا گۆران دیبەگەیی پارێزەری خۆبه‌خش لە كه‌یسی رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند، تا ئێستا رۆژنامەنوسان بەپێی یاسای سزادانی عێراقی مامەڵە لەگەڵ کەیسەکانیان دەکرێت کاتێک له‌سه‌ر بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كان و پیشه‌كه‌یان كاتێك تۆمه‌تبارده‌كرێن، له‌كاتێكدا یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان هه‌یه و ده‌بێت به‌و یاسایه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، یاداشتێکمان به واژووى 40 رۆژنامەنوس ئاڕاسته‌ى سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان كردوە، تاوەکو بۆ پاراستنی شکۆی سەندیکا و جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی و پاراستنی مافی رۆژنامەنوسان، فشار بخەنە سەر ئەنجومەنی دادوەری بۆئەوەی کاتێک رۆژنامەنوسان تۆمەتبار دەکرێن لەسەر پیشەکەیان، لەدەرەوەی یاسای کاری رۆژنامەنوسی مامەڵەیان لەگەڵدا نەکرێت.
هەر لە کۆنگرەکەدا حاکم ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنوسانی کوردستان رایگەیاند، لەسەرەتای دەرچوونی یاسای کاری رۆژنامەنوسی وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە، پێشتریش لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری رێککەوتنمان کردوە تاوەکو رۆژنامەنوسان بەپێی یاسای رۆژنامەنوسی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و داوای دانانی دادگایەکی تایبەتمەندمان کردبوو بۆ ئەوەی کەیسەکانی رۆژنامەنوسانی تیادا یه‌كلایبكرێته‌وه.
نەقیبی سه‌ندیكاى رۆژنامەنوسانی کوردستان باسی لەوەشکرد، جارێكی دیكه به‌دواداچون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.