راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی یاریەکەی جیرۆنا دەکات


ئەمڕۆ راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی جیرۆنا کرد لە جامی شاو گەڕانەوەی چەند یاریزانێکی بۆ پێکهاتەکەی راگەیاند.
سۆلاری لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە وتی" یانەی جیرۆنا تیپێکی باشو بەهێزە بەڵام ئێمە دەمانەوێت بەهانشێوەی یاری سیڤییا دەربکەوین و یانەکەشمان ئێستا کێبڕکێی هەموو نازناوەکانی ئەم وەرزە دەکات.
پاشان وتی" دڵخۆشم بە گەڕانەوەی چەند یاریزانێکم وەکو ماریانۆ و کرۆس ولۆرێنتی و لە رۆژانی داهاتوو بەیڵ و ئەسینسیۆویش دەگەرێنەوە.
راشیگەیاند پزیشکەکانی یانەکە رێگەیان نەداوە بنزیمە نەشتەرگەری بۆ بکرێت،ئەو بڕیارانە بەدەستی من وەکو راهێنەر نیە.

بڕیارە سبەی یاریەکە لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک لە یاریگای بێڕنابیۆ ئەنجام بدرێت کە لە یاری چوونی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیایە.



PM:06:51:23/01/2019