کاندیدی وەزارەتی داد یەکێتی پەسەندیەتی‌و پارتی دژیەتی

جارێکی تر یەکێتی و پارتی لەبەغدا لەیەک جیابوونەوەو ئەو کاندیدەی کە بۆ وەزیری داد لەلایەن عادل عەبدولمەهدیەوە پێشنیار کراوە، یەکێتی پەسەندیەتی و پارتی رەتیدەکاتەوە.

د. میران عەباس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند "وەک فراکسیۆنی یەکێتیی لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا  دەنگ بە دادوەر ئەرکان قادر دەدەین بۆ پۆستی وەزیری داد".

وتیشی "لەبەر دوو هۆکار دەنگ بەو کاندیدە دەدەین، ئەوانیش یەکەم ئەوەیە کە ئەو دادوەرە کوردە و خەڵکی کەرکوکە، دەمانەوێت کوردێک لەناو کابینەکەی عادل عەبدولمەهدیدا بێت و خزمەت بە خەڵکی کەرکوک و شارەکە بکات، هۆکاری دوەمیشمان ئەوەیە".
ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا میدیاکانی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوان دەنگ بە دادوەر ئەرکان قادر نادەن کەلەلایەن سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدیەوە کاندیدکراوە.

تا ئێستا پارتی و یەکێتی رێگربوون لە تێپەڕاندنی وەزیری داد وەک وەزیرێک کە پشکی کورد بێت، یەکێتی ئەو وەزارەتە بە پشکی خۆی دەزانێت و پارتیش رێگرە لە دانی بەکانیدەکانی یەکێتی و، هەر کاندیدێکی دیکەش پێشنیار دەکرێت یەکێتی دژی دەبێت.



PM:07:45:23/01/2019